بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سووکایەتی دووبارە بە قورئان لە دانیمارکی بە توندی ئیدانە کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەو هەوڵە ترسنۆکانە کەلەلایەن گرووپێکی توندڕەوەوە لە مانگی ڕەمەزان ئەنجام دراوە، سووکایەتی بە دینی ئاسمانی و نوورانی ئیسلام و سووکایەتی ئاشکرا بە هەموو موسڵمانانی جیهانە.
ناوبراو سووکایەتی ئازادانە بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان، جۆرێکی دیکە توندوتیژی تەکفیرییە و بە هەمان ئەندازە ئیدانە دەکرێت و شیاوی کاردانەوەی جیهانییە.
کەنعانی داوای لە دەوڵەتی دانیمارک کرد کە بۆ ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئەو دەستە هەوڵە قێزەونانە، هەوڵی یەکلایی بدەن.
Your Comment